کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نۆروێژ/ ڕێوڕەسمی ناشتن و پرسە وسەرەخۆشیی کاک عەلی سەلاحی

12:00 - 4 خەرمانان 2724

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، تەرمی کاک عەلی سەلاحی بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و کوردانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ لە گۆڕستانی شاری مۆس سەر بە پارێزگای ئۆستفۆڵد، بەخاک ئەسپێردرا . 

جێگای ئاماژەیە کە پاش دانانی تاجەگوڵی کۆمیتەی گشتیی حیزب و کۆمیتە ناوچەی ئۆستفۆڵد و هەروەها چەپکەگوڵی هاوبەشی کۆمەڵەی کوردی، یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی ناوچە، پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ لەلایەن بەرپرسی کۆمیتە، بەڕێز عەباس نامییەوە پێشکەش کرا.

دوای پەیامی بنەماڵەی کۆچکردوو و دانانی چەپکەگوڵی ڕێز و وەفا لەسەر گڵکۆی ناوبراو لەلایەن ئامادەبووانەوە،  بەشداربووان بەرەو شوێنی پرسەکە کەوتنە ڕێ کە ئەم کۆڕەش بە خوێندنەوەی پەیامی کۆمیتە ناوچەی حیزب لە ئۆستفۆڵد لەلایەن هیوا ئەحمەدی - بەرپرسی کۆمیتە ناوچە - و قسە و لێدوانی چەند هاوڕێی نزیکی کۆچکردوو، پاش چەند کاتژمێر کۆتایی پێهات.