ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، سێمینارێک لە کۆپێنهاگی پێتەختی وڵاتی دانمارک لە یادی ٩٤ـەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی سمکۆی شکاک بەڕێوە چوو.
دەستپێکی ئەم سێمینارە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و چەند خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان بوو.
پاشان لەلایەن پێشکەشکاری ئەم سێمینارە بەڕێز دیار مەولایی بەخێرهاتنی ئامادەبوون کرا.
بە نوێنەرایەتی لەلایەن دەستەی ئامادەکاری ئەم سێمینارەوە بەڕێز سلێمان کەڵەشی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
پاشان هەر یەک لەم بەڕێزانە هەرکامیان لە گۆشەنیگای جیاوازەوە باسیان لەسەر ژیان و شۆڕشی سمکۆی شکاک کرد.
- سەعید کەماڵ ئیبراهیمی، نووسەری کتێبێک لەسەر سمکۆ بە شێوەی ئۆنلاین.
- سەردار پشدەری، چالاکوانی سیاسی
- فەهیم سایتیان، چالاکوانی سیاسی
- کاکەشار ئۆرەمار، کەسایەتیی کولتووری و هونەری و میدیاکار
- بێهزاد خۆشحاڵی، نووسەر
- عیرفان ڕەهنموون، نووسەر و چالاکی سیاسی
ئەوەی جێی ئاماژە نوێنەری هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی تاراوگەنشین لە وڵاتی دانمارک بەشداری ئەم سیمینارە بوون.
کۆتا بڕگەی ئەم سێمینارە پرسیار و سەرنجی ئامادەبووان لەسەر سێمینارەکە بوو.