کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی مەنیژە خۆشنوود

10:27 - 5 خەرمانان 2724

مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.

بنەماڵەی ئەم ژنە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە بۆکان و ورمێیان کردووە بەڵام وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان مەنیژە خۆشنوود لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: ناڕوونیی چارەنووسی مەنیژە و بێئاگابوونی بەماڵەکەی لە دۆخی، نیگەرانیی بنەماڵە و کەسانی نزیکی ناوبراوی زۆرتر کردووەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، مەنیژە خۆشنوود، ژنی کوردی تەمەن ٥٦ ساڵ، خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر کەرەستە تاکەکەسییەکانی ناوبراو لەوانە مۆبایلەکەیدا گرتووە.