کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە مەریوان

12:44 - 11 گەلاوێژ 2724

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە تەمەن ٢٥ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنوورییەکانی ئەو شارە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، ئەسعەد ئەفرەنجە، خەڵکی گوندی "سیاناو" سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەسعەد ئەفرەنجە کە باوکی منداڵێکی بچووکە لە مەودای ١٠ کیلۆمەتریی سنوور و لە نزیک گوندی ئاسکۆڵ بە گوللـەی ئەو هێزانە پێکراوە.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولادا لانیکەم ٥ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە سنوورەکانی نەوسوود، مەریوان، بانە و سەردەشت کوژراون.