ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاری بە بەشداریی نۆێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی ئەندام لەم ناوەندە بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوەکە بە ڕاگرتنی خۆلەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بە خێرهاتنی بەشداربووان لە لایەن بەرپرسی دەورەیی کۆمیتەی هاوکارییەوە دەستی پێکرد.
پاشان هەر کام لە نوێنەرانی حیزبەکان باسێکی کورتیان لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ئێستای کوردستان پێشکەش کرد.
هاوڕێ قادر ڕەسوولی بەرپرسی پێوەندیی هێزە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ بە نۆێنەرایەتیی کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بەشداری ئەم کۆبوونەوە بوو.
پێویستە بگوترێ کومێتەی هاوکاری پێکهاتووە لەم چەند حیزب و ڕێکخراوانە:
١ - حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران
٢ - پارتی دێموکراتی کوردستان
٣- پارتیا دێموکراتا کوردستانا باکوور
٤- پارتی ئازادی کوردستان ڕۆژهەڵات
٥- ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگیری کوردستان
٦- کۆمەڵەی زحمەتکیشانی کوردستان
٧- پارتی دێموکراتی کودستانی سووریا
٨- پارتی سەربەستی کوردستان
٩- پارتیا وڵاتپارێزی کوردستان باکوور
١٠- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان