کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد، پێغەمبەری موسوڵمانان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە بۆنەی جێژنی مەولوود، ڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد (د.خ) پێغەمبەری موسوڵمانان، پیرۆزبایی لە هەموو پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام، بە تایبەت هاونیشتمانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم.
یادکردنەوەی ئەم بۆنە پیرۆزەی موسوڵمانان، هاوکاتە لەگەڵ سەروبەندی دوو ساڵەی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی بزووتنەوەی سەرتاسەریی "ژینا" لە دژی ڕێژیمی سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی، کە لە ژێر ناوی بەهاکانی ئەم ئایینە و بە ئیدئۆلۆژیی چەقبەستوو و دژەمرۆییی ویلایەتی فەقیه، دەستی لە هیچ جۆرە تاوان و کردوەیەکی دژەمرۆیی نەپاراستووە.
هیوادارم یادکردنەوەی ئەم جێژنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی پێکەوەبوون و هاوخەباتیی نەتەوەکانی ئێران و سەرجەم چین و توێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە ستەم و بێدادیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
هەموو ڕۆژێکتان جێژن و ژیانتان پڕ بێت لە خۆشی و تەبایی و یەکڕیزی.
مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەرێی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٣