کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامێستێردام/ بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک لە دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژینادا

20:25 - 25 خەرمانان 2724

ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەرمانان، لە دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژینادا، لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە ئامێستێردامی هولەند بە پێکهینانی ئاکسیۆنێکی بەرین بۆ بەرزڕاگرتنی یادی قوربانییانی ئەم بزووتنەوەیە و زیندانییانی سیاسی و هەروەها بە مەبەستی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلانی ئێران و گەلی کورد کۆ بوونەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا ئەندامانی حیزبی دێموکرات و کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە وێڕای هاووڵاتییانی دیکەی ئێرانی بەشدارییان کرد.

هەر یەک لە لایەنەکانی بەشداربوو پێکهاتوو لە دوو کۆمەڵەی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی کومۆنیست و لایەنە ئێرانییەکانی بەشداربوو، پەیامی خۆیان بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژینا پێشکەش کرد و دواتر "دکتۆر ئازاد محەممەدیانی" بە نیسبەت ئەم بزووتنەوەیە و دووهەمین ساڵوەگەڕی چەند وتەیەکی پیشکەشی ئامادەبووان کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کۆتاییدا بە خوێندنەوەی سروودی کوردی و وتنەوەی لە لایەن سەرجەم ئامادەبوانەوە کۆتایی پێ هات.