ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە واشنگتۆن لە وڵاتی ئەمریکا خۆپێشاندانێکان بەبۆنەی دووهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ژینا لە ئەمریکا بەڕێوە برد.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، خۆپیشاندانێک بە هاوکاریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات و ڕێکخراوی گەنجانی سەربەخۆی واشنگتۆن، دووهەمین ساڵیادی بزووتنەوەی ژینا وەڕێ خرا.
لەو خۆپیشاندانەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە جلی ڕازاوەی کوردی، ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لۆگۆی حیزب و ھەڵگرتنی وێنەی شەھیدانی بزوتنەوەی ژینا بەشدارییەکی بەرچاویان گێڕا و پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی مافخوازی کوردستان دووپات کردەوە.