ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، لە دووهەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا و هاوكات لەگەڵ مانگرتنی گشتی لە كوردستان و بۆ هاودەنگی و پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران، خۆپیشاندانێک لە ڕۆژاوای كانادا بەڕێوە چوو.
كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەو خۆپێشاندانەدا دەوری سەرەکی و بەرچاوی هەبوو و لەگەڵ پێشوازیی گەرم و بەرچاوی هەموو لایەنەکان بەتایبەت ڕەوەندی کوردی ڕۆژاوای کانادا بەرەوڕوو بوو.
خۆپیشاندانەکە بە سروودی شۆڕشگیڕی دەستی پی كرد و بەڕێز هەڵمەت پاڵانی پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی بە زمانی ئینگلیزی پێشكەشی بەشداربووان کرد.
هەڵمەت پاڵانی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بە شەهیدكرانی ژینا بە دەستی هێزەكانی سەركوتكەری كۆماری ئێسلامی كرد كە بووەتە سەمبولی بەرخودان بە تایبەت لە كوردستان كە دوایی هەموو ئێرانی گرتەوە و تاكو ئەمڕۆ دڕێژەی هەیە.
لە بەشێکی تری ئەو خۆپیشاندانەدا سەرەتا بەڕێز "بۆنیتا زەریللۆ" ئەندامی پارلەمانی کانادا، پەیامی پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی پێشکەش کرد و هەروەها پەیامی بەڕێز "جۆناتان ویلکەنسۆن" ئەندامی پارلمان لە حیزبی لیبرال خوێندرایەوە. شایانی باسە ئەو بەڕێزانە لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون و هەروەها ژمارەیکی ترلە ئەندامانی پارلەمان و کەسایەتیی سیاسی کانادایی پەیامی پشتیوانیی خۆیان بۆ خەباتی گەلی کورد و شۆڕشی ژینا ئاراستەی نوێنەری حیزبی دیموکرات کرد.
پەیامێك لەلایەن لیعلا بەلووچ لەسەر دۆخی بەلووچستان و كوردستان پێشكەش كرا .
لە بەشێكی دیكە بەرنامەكەدا چەند وتەیەک لەلایەن هاوڕێ ئەنوەر كەریمی بە زمانی كوردی پێشكەشی بەشداربووان کرا.
كەریمی باسی شۆڕشگیری و خۆڕاگریی نەتەوەی كورد بەتایبەت لە ماوەی زیاتر لە چوار دیە دەسەڵاتداری ڕێژیمی جنایتكاری ئیسلامی کرد كە چۆن ئەو ڕێژیمە وڵامی ئازادیخوازانی بە تێرۆر و كۆشتن داوەتەوە، هەروەها ڕێژیم بە تایبەت بە گوشارهێنان بۆ ئەحزابی كوردستانی لە باشوور و بۆ كپكردنی دەنگی ئازادیخوازن دەستی لە هەموو جینایەتێک نەشۆردووتەوە، بەڵام گەلی كورد لە ڕوژهەڵاتی كوردستان وەک هەمیشە بە دەنگ ئەحزاب و رێكخراوە مەدەنیەكانەوە هاتن و بە مانگرتنی گشتی لە كوردستان دووبارە شۆڕشگێڕی و مافویستیی خۆیان بە هەموو كەس نیشان دا .
بەشی كوتایی بە درۆشم دژی ڕێژیم و ڕێپێوان لەنێو ئاپۆڕای خەڵكی ڤەنكۆڤێر كۆتایی پێ هات .