ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، خۆپیشاندانێک بۆ یادکردنەوەی شۆڕشی ژینا، لەلایەن ڕێکخراوی شیکاگۆ فۆر ئیران کە لە کەسانێکی سەربەخۆ پێکهاتووە و بە بێ جیاوازی تێدەکۆشن دەنگی خەڵکی ئێران بە تایبەتی نەتەوەکانی چەوساوەی ناو ئێران لەوانە کوردەکان بن بەڕێوە چوو.
بەشداریی چالاکانەی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەم خۆپیشاندانە لەلایەن بەرپرسانی شیکاگۆ فۆر ئیرانەوە جێی ڕێز و پێزانین بووە.