ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەرمانان، بە بەشداری زیاتر لە ١٢ برینداری شۆڕشی ژینا و هەروەها نوێنەری حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری "موونیخ"ـی وڵاتی ئاڵمان گردبوونەوەیەک لەلایەن "ئەنجومەنی برینداران و دادپەروەریخوازانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوە چوو.
لە گردبوونەوەکەدا شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی بایەرن و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەشدارییان کرد.
لە گردبوونەوەیەدا پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان لەلایەن "یەعقووب مورادیـ''ـیەوە پێشکەش کرا.
هەروەها لەم گردبوونەوەیە، پەیامی ئەم حیزب و ڕێکخراوانە پێشکەش کران:
ـ پەیامی ئەنجومەنی برینداران و دادپەروەریخوازانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی.
ـ دەستخۆشییەک لە ڕێکخراوەی "مۆنیخ سیرکڵ"
ـ پەیامی حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران
ـ سروودی "ئەی شەهیدان" لەلایەن برینداری شۆڕشی ژینا "فەیرووز میرانی"
ـ پەیامی پژاک و ڕێکخراوەی کەژار
ـ پەیامی ڕێکخراوەی ژنانی کوردستانی ئێران
ڕێوڕەسمەکە بە وتنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی و دروشم لە دژی ڕێژیمی ئێران و هەروەها پێداگری لەسەر درێژەدان بە شۆڕشی ژینا و پاڵپشتی لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی پێ هات.