کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی هاوینەی کولتوری کوردی لە شاری تورکوی وڵاتی فینلاند بەڕێوە چوو

12:28 - 11 خەرمانان 2724

ڕۆژی شەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، لە ناوەندی شاری تورکی جەژنی کولتوری کوردی بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە کوردانی ئەو شارە و دەوروبەری بەڕێوە چوو.

 جەژنەکە سەرەتا بە سروودی خوایە وەتەن ئاواکەی دەستی پێکرد و پاشان خواردنە کوردییەکان، کاری دەستی و جلوبەرگی کوردی لە شوێنی جێژنەکە نیشان دران.

دواتر گرووپی زاگرۆس بە پێشکەشکردنی چەند تابلۆی هونەری سەرنجی بەشداربووانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا.

لە بەشی دووهەمی جێژنی کولتوری کوردی، هونەرمەندان چەندین گۆرانی و مووزیکی کوردییان پێشکەش کرد.

پاش دوو کاتژمێر جێژنەکە بە گۆرانی و شادی بەشداربووان کۆتایی هات.