کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزب لە بەرنامەیەکی حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئوتریش

22:20 - 18 خەرمانان 2724

ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانان، لەسەر داوای حیزبی سۆسیال دیمۆکراتی ئوتریش، محەممەدی فەقێ‌عەلی بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات، لە وڵاتی ئوتریش بە هاوڕێیەتی کاک عارف غەریبی هاوکاری بەشی ڕاگەیاندن لە بەرنامەیەکی ئەو حیزبەدا بەشداری کرد.

شایانی باسە کە هاوڕێیان توانیان لەگەڵ بەشێکی زۆر لە بەشدارانی ئەم بەرنامەیە لەوانە: ئەندرایاز بابلەر بەرپرسی یەکەمی حیزبی سۆسیال دیمۆکرات و هەروەها ئاماریسا بایریچ بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی نێوان نەتەوە جیاوازەکان لەسەر ئاستی وڵاتی ئوتریشدا لە نیزیکەوە  بدوێن و لەسەر حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کاری ئەو حیزبە بە تایبەتی لەسەر ئاستی وڵاتی ئوتریش ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکەن.

شایانی باسە کە محەممەد فەقێ‌عەلی بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی، کە بڕیارە لە ڕێکەوتی ٢٩ ئەم مانگەدا لەسەر ئاستی وڵاتی ئوتریش بەڕێوە بچێت، هیوای سەرکەوتنی بۆ حیزبی سۆسیال دیمۆکرات وەک حیزبی هاوپەیمان لە ئینتەرناسیۆناڵ سوسیالیست خواست و پیرۆزبایشی لە هەر یەک لە ئاڤا فەرەجپووری و چەپەر حاجۆ کرد کە وەک دوو کوردی لاو هاتوونەتە مەیدان و وەک بەربژێری سۆسیال دیمۆکراتەکان بۆ پارلەمانی ئەو وڵاتە دیاری کراون.