کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادکردنەوەی ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژینا بۆ دووهەمین جار لە پارلەمانی بریتانیا

11:01 - 18 رەزبەر 2724

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەر (٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤) هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە بەڕێزان کاک ڕزگار ئالانی نوێنەری حیزب لە بریتانیا و کاک مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەریی حیزب، بەشداریی یادی دوو ساڵەی بزووتنەوەی ژینایان لە پارلەمانی بریتانیا کرد.

بەشداریی هەیئەتی حیزب لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئازادی نێتوۆرکەوە بوو.

ئەمە دووهەمین جارە کە یادی ٢ ساڵەی بزووتنەوەی ژینا لە پارلەمانی بریتانیا دەکرێتەوە و ئەم یادە لەلایەن سارا ئۆلنی ئەندامی پارلەمانی بریتانیا و ئازادی نێتوۆرک کرایەوە.

‎لەم کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی پارلەمان و نوێنەری لێبوردنی نێونەتەوەیی بەشدار بوون و وتاریان پێشکەش کرد.

‎هەر لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا مێزێکی تایبەت بە نەتەوەکانی ئێران داندرابوو کە کورد و بەلووچەکان لەوێدا دوای پێشکەشکردنی وتارەکان، لەگەڵ بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیەدا چاویان بە یەکتر کەوت.

هەیئەتی حیزب  لەسەر دوایین ڕووداوەكانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و كاریگەریی بزووتنەوەی ژینا و هەروەها نەخش و ڕۆڵی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران قسەیان بۆ بەشێكی بەرچاو لەبەشداربووان كرد.