ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هاوڕێی بەئەمەگ و نیشتمانپەروەر و ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک ئەمیر ئەحمەدی لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە شاری بریمێن لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەمیری ئەحمەدی ئەندامێکی هەڵسووڕ و بەئەمەگی حیزب بوو کە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران وەک لاوێکی نیشتمانپەروەر بۆ بەرگری لە گەلە چەوساوەکەی دەبێتە پێشمەرگە و دواتر لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر دەکرێ و ماوەی ٧ ساڵ لەژێر قورسترین ئەشکەنجەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەبێ، پاش تەواو بوونی ماوەی بەندکرانی هەلێک بۆ کاک ئەمیر دەڕەخسێ و بۆ جارێکی دیکە لە باشووری
کوردستان خۆی دەگەیەنێتەوە ڕیزەکانی حیزب و وەک ئەندامێکی چالاک دەست دەکاتەوە بە کار و چالاکی .
ناوبراو خەڵكی سەقز بووە و لە دوای بەدیلگیرانی هاتووەتەوە کوردستان و ماوەیەکیش بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی کۆمیتە ناوچەی هامبورگ بووە.
کاک ئەمیر تا دواساتەکاتی ژیانی لە وڵاتی ئاڵمان هەڵسووڕانە درێژەی بە کار و چالاکی حیزبی دا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.