کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جۆیس بلۆ، دۆست و پشتیوانی پرسی کورد کۆچی دوایی کرد

11:03 - 5 خەزەڵوەر 2724

جۆیس بلۆ دۆست و پشتیوانێکی پرسی کورد ڕۆژی یپێنجشەممە ٣ی خەزەڵوەڕ لە پاریس کۆچی دوایی کرد.

جۆیس سەرۆکی بەشی خوێندنی زمانی کوردی لە ئورووپا، پرۆفیسۆری زمان و شارستانییەتی کوردی لە ئینالکۆ، هەروەها بۆ ماوەی چەند دەیە یەکێک لە کۆڵەکەکانی ئینستیتۆی کوردی پاریس بووە.

 بە هۆی کارە ئەکادیمییەکان و بەرهەمە لە ئەژمار نەهاتووەکانی لەسەر دۆزی کورد و چالاکی بێوچانەکانی، بە کەسایەتییەکی ناسراو.

 جۆیس ساڵی ١٩٣٢ لە شاری قاهیرەی پێیتەختی میسر لە بنەماڵەیەکی جوولەکەی فەرانسەوی زمانی لەهستانی لەدایک بووە.

هەر لە تەمەنێ میرمندالیدا بەشداری لە بزووتنەوەی دژە ئیستعماری بە سەرۆکایەتی "هانری کوریەل" کرد و له‌سه‌ر لایه‌نگری له بزوتنه‌وه‌ی هانری کوریه‌ل کە دواتر له پاریس تێرۆر کرا، که‌وتبووه زیندان و جۆیس بلۆ کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی پێشکه‌ش به دوکتور قاسملوو کردبوو.

 ناوبراو لە وڵاتی بلژیک فەوقی لیسانسی لە سەر دۆزی کورد وەرگرتووە.

جۆیس تێزی ٨٠ لاپەرەیی لە سەر کێشەی کورد لەلایەن ناوەندی لێکۆلینەوەی پرسەکانی جیهانی ئیسلام چاپ و بڵاو کردەوە. پاش چاپ و بڵا بوونەوەی ئەم نامیلکەیە بە حوکمی شورای وەزیران لەلایەن سەرۆکۆماری ئەوکاتی تورکیە، ژێنێرال جەمال گورسەل و عسمەت ئینونو سەرۆک وەزیرانی ئەو کات و بە ئیمزای ١٥ وەزیری دیکەی دەوڵەتی تورکیە، بڵاوکردنەوەی ئەم نامیلکەیە لە تورکیە قەدەغە کرا کە جۆیس ئەمەی بە شانازیەکی گەورە دەزانی.

 ناوبراو تێزێکی لەسەر زاراوەی کوردی ئامێدی و شنگال بە سەرپەرشتی پرۆفسۆر جیلبێرت لازارد ئامادە کرد و لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن کلینک سیکەوە چاپی کرد.

لە ساڵی ١٩٧٠ دوای خانەنشین بوونی پرۆفیسۆر کامەران عەلی بەدرخان، بوو بە سەرۆکی ئەنستیتۆی ئینالکۆ.

 

جۆیس ئەم پێگەیەی بۆ کورسییەکی زمان و شارستانیەتی کوردی گۆڕی و ئاڵوگۆڕی لەگەڵ کوردناسانی یەکیەتیی سۆڤیەت و ئەکادیمیای کوردی لە بەغدا بە دەیان قات زیاتر کرد.

پاش دروست بوونی ئینستیتو کورد لە ساڵی ١٩٨٣، سەرەرای خانەنشین بوونی بوو بە ئەندامێکی تەواوکات و خۆبەخشی تیمەکەی ئەرکی بەڕێوەبردنی کارگێڕی، کاری سکرتێری، چاودێری کردنی خوێندکارانی سکۆلەرشیپ، پەیوەندی لەگەڵ توێژەرانی ڕۆژئاوایی کە کار لەسەر کێشەی کورد دەکەن