کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سویس/ بەڕێوەچوونی سێمینارێک بەبۆنەی ٣٦مین ساڵوەگەڕی تێرۆری ڕێبەری شەهید دوکتور قاسملوو

00:34 - 23 پووشپەڕ 2725

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بەبۆنەی ٣٦ـەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری ڕێبەری شەهید دوکتورعەبدولڕەحمان قاسملوو، کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سێمینارێکی بۆ شاعیر و نووسەر و ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوڕێ ئاکۆ ئەلیاسی پێک هێنا.

کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهید قاسملوو و هاوڕێیانی و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد، سەرەتا لە؛ایەن کاک عەلی مورادی بەڕێوەبەری سێمینارەکەوە بەخێرهاتنی هاوڕێیانی بەشداربوو کرا.

پاشان پەیامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو چیمەن بارام میرزا بەرپرسی گشتیی کۆمیتەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە درێژەی سێمینارەکەدا بەرێز ئاکۆ ئەلیاسی بابەتێکی گرینگی لەسەر ڕێبەری شەهید و لایەنەکانی ژیان و خەباتی ئەو ڕێبەرە مەزنە و شوێندانەربوونی لەسەر خەباتی سیاسیی کورد لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان پێشکەش کرد.

بە پەخشانێک لەلایەن بەرێز کاک عەلی سورەچۆمی کۆڕەکە ڕەنگ و بۆنی ئەدەبیاتی شۆڕشی بە خۆوە گرت.

دوایین بڕگەی ڕێوەڕەسمەكە بە باس و بابەتی بەشداربووان لەسەر ٢٢ی پووشپەڕ و ڕێبەری شەهیدمان کۆتایی پێ هات.