ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمیتە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ئۆستفۆڵد، دێداریکیان لەگەڵ سیندرە مارتیسن ئەڤیا، ئەندامی ڕێبەریی پارتی کرێکارانی نۆروێژ پێک هێنا.
هەئیەتی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی ئەنوەر پوویا ئەندامی کۆمیتەی وڵات و هیوا ئەحمەدی بەرپرسی کۆمیتە ناوچە، سەردانی سیندرە مارتیسن ئەڤیا، ئەندامی ڕێبەریی پارتی کرێکارانی نۆروێژ واتە حیزبی دەستەڵاتداری ئەو وڵاتە و هەروەها شارەداری پارێزگای ئۆستفۆڵد و بەرپرسی پارتی کرێکارانی نۆروێژ لە پارێزگای ئۆستفۆڵدیان کرد.
هەیئەتی حیزب لەلایەن سیندرە مارتینسن و دوو ئەندامی تری بەڕێوەبەریی ئەو پارتە لە ئۆستفۆڵد پێشوازێکی گەرمیان لێ کرا.
لەو دیدارەدا باسی پێوەندیدار بە دۆخی ڕەوەندی کورد لە نۆروێژ و هاوپێوەندی نێوان ئەو دوو حیزبە و کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی دیکە کرا و بڕیار درا کۆبوونەوەکان درێژەیان هەبێ و زۆر پرس و بابەتی تر بخرێنە بەرباس و تیشکیان بخرێتە سەر.
کۆبوونەوەکە لە کەشێکی تەواو دۆستانەدا بەڕێوە چوو و هەر دوو لایەن هیوای بەردەوامیی و درێژەی هاوپێوەندییان خواست.