ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر لە شاری ستۆكهۆڵم لە بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی سوید خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ئازادیی زیندانییانی سیاسی و هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسی لە ئێراندا بەڕێوە چوو.
هاوكات ژمارەیەک لە چالاكانی سیاسی لەژێر ناوی "كەمپەینی ئازادی بۆ زیندانییانی سیاسی" ناڕەزایینامەیەكیان گەیاندە وەزارەتی دەرەوەی سوید و لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی سوید كۆ بوونەوە.
لەو دیدارەدا دوو لایەن باسیان لە نیگەرانی و مەترسییەكانی سەر دۆخی زیندانییانی سیاسی بەتایبەتی و سەركوتی خەڵكی ئێران کرد و داوا كرا كە وڵاتی سوید هەوڵی خۆی بۆ سنوورداركردنی هەڕەشە و مەترسییەكانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ماف و ئازادییەكانی خەڵكی ئێران بخاتە گەڕ و تاوانەكانی ئەو ڕێژیمە لەقاو بدات.
شایانی باسە كە كۆمیتەی ستۆكهۆڵمی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پشتیوان و ئەندامێكی چالاكی ئەو كەمپەینەیە و لەو خۆپێشاندانەشدا بەشێک لە ئەندامانی حیزب لەو شارە بەشدار بوون.