ڕۆژی شەممە، ٢٦ی خەزەڵوەر (١٦ی نۆڤامبری ٢٠٢٤) هاوڕێ نیشتمان عەزیزی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان لە کۆمیتەی سوید، بەشداریی لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، باسێک لەسەر کار و چالاکییەکانی ئەو چەند مانگەی ڕابردوو کرا، دوای باس و هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکانی فێدراسیۆن، لە دوای چەندین پێشنیار و تێبینیی بەشداران، پلانی کاری چەند مانگی داهاتوو داندرا.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە باسێک لەسەر بارودۆخی ئێستای هەر چوار پارچەی کوردستان کە لەلایەن نوێنەرانی هەر چوار پارچەی کوردستانەوە پێشکەش کرا.
شایانی باسە کە جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە، کە زۆر گرینگە گەنجانی هەموو پارچەکانی کوردستان بێنە ناو ڕێکخراوە کوردییەکان و دەرتانی چالاکییان بۆ بڕەخسێ و کەڵک لە تواناکانیان وەربگیرێت.