تەنیا لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ٨ زیندانیی سیاسی سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە، هەروەها حوکمی ئێعدامی چوار زیندانیی سیاسیی بەلووچ بۆ جێبەجێکردنی نێردراوەتە بەشی پێوەندیدار.
ڕێکخراوەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ دەڵێن تێچووی سیاسیی زۆر کەمی ئێعدامکردنەکان بۆ کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکیی هەڵکشانی لەسێدارەدان لە ئێرانە و کۆماری ئیسلامی هەرکات کەوتووەتە تەنگانەوە بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک و چالاکانی سیاسی لەپێناو مانەوەی زیاتری خۆی لە دەسەڵاتدا پەرەی بە توندوتیژیی زیاتر و ئێعدامەکان داوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی (ئۆکتۆبر)دا لانیکەم ١٦١ بەندکراوی لە بەندیخانەکاندا لەدار دا کە دوو هیندەی مانگی پێشووتر (سێپتامبر) بوو، و ژمارەی ئێعدامەکان لە مانگی نوامبریشدا لەچاوی مانگی ڕابردوو دووقات زیادی کردوە.