ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، بەبشداریی بەشێک لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات، خۆپێشاندانێک بە دژی شەپۆلی نوێی لەسێدارەدان لە ئێران لە گۆڕەپانی سێرگێل، لە ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.
خۆپێشاندانەکە لەلایەن کومیتەی نێونەتەوەیی "نا بۆ سێدارە" ڕێک خرابوو. لەو خۆپێشاندانەدا پەیامی کومیتەی حیزب لە شاری ستۆکهۆڵم بە زمانی فارسی لەلایەن خاتوو جەمیلە حەسەنخاڵییەوە خوێندرایەوە.