ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەز(٢٤ی نۆڤامبری ٢٠٢٤)، لەلایەن بنەماڵەی کاک برایم قادرییەوە کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە شاری هێلسینکی بۆ ناوبراو بەڕێوە چوو.
هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند بە سەرپەرستیی سەیدئەحمەد حوسینی، بەشداریی کۆڕی پرسەی کاک برایم قادریان کرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا سەیدئەحمەد بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە فینلاند باسێکی لە سەر کەسایەتی شۆڕشگێڕی و هونەری کاک برایم قادری و بنەماڵەکەی پێشکەش کرد و هاوخەمیی کۆمیتەی حیزبی پێ ڕاگەیاندن.
دواتر هەر یەک لە بەڕێزان ڕەشید فەیزنژاد، وڵات نەهری، حوسێن ڕەهبەر و هەروەها میرۆ قادری کوڕی کاک برایم بە نۆبەی خۆیان قسەیان لەسەر کاسایەتیی کاک برایم قادری کرد.
لە کۆتاییدا گۆرانی کیژە سابڵاغی لەلایەن بەشداربووانەوە خوێندرایەوە .