ئه‌رسه‌لان دادگه‌ر، هاووڵا‌تیی دیوانده‌ره‌یی و یه‌کێک له ده‌سبه‌سه‌رکراوانی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی'' له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی ڕێژیمه‌وه، سزای ٣ ساڵ به‌ندکرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی زیندانییانی سیاسیی کوردستان ''خۆڕاگری''، ڕۆژی دووشه‌ممه، ٥ی سه‌رماوه‌ز، ئه‌رسه‌لان دادگه‌ر، هاووڵا‌تیی دیوانده‌ره‌یی و یه‌کێک له ده‌سبه‌سه‌رکرانی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن لقی یه‌کی دادگای ئینقلابی ڕێژیمه‌وه له سنه، به تۆمه‌تی ''سیخوڕی'' به ٣٦ مانگ به‌ندکران، سزا دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ''خۆڕاگری'' داواکاریی پێڕاگه‌یشتنی دووباره له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه به‌نیسبه‌ت ده‌رکردنی سزاکه‌ی، ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه و به حیسابکردنی ١٧ ڕۆژه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکرانی پێشووتری، سزای ٣ ساڵ به‌ندکران به شێوه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو به سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
ئه‌رسه‌لان دادگه‌ر له ڕێکه‌وتی ٦ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردووه و بانگهێشتکرانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕێژیمه‌وه له سنه، ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو.
شایانی باسه که ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی''دا له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراوه و له دوای ٢ مانگ له ده‌سبه‌سه‌رکرانی به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوه‌ی کاتی ئازاد کرابوو.