سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه، ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنگتۆن - "مێراو" به به‌شداریی هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وێبینارێکی له ژێر ناوی به‌ره‌و گوتاری هاوبه‌ش، پێک هێنا.
نوێنه‌رانی هه‌رکام له‌و لایه‌نانه بریتین بوون له: به‌ڕێزان محه‌ممه‌دنه‌زیف قادری، ئه‌ندامی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاکۆ عه‌لیار، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، حه‌سه‌ن ڕهحمانپهنا، جێگری ده‌بیری ئه‌وه‌ڵی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بێهرووز مه‌له‌کشا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، جه‌لال خۆشکه‌لام، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، خه‌لیل کانی سانانی، وته‌بێژی پارتی ئازادی کوردستان، زاگرۆس ئه‌نده‌ریاری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی پژاک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
وێبیناره‌که له‌لایه‌ن بەڕێزان؛ ناسر باباخانی و خالید بۆکانی بەڕێوەبەرانی وێبینارەکەوه ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌ر کام لە نوێنه‌رانی هێزه سیاسییه‌کان ڕاوبۆچوونی خۆیان و پێشنیاره‌کانیان خستە ڕوو.
به‌ڕێز محه‌ممه‌دنه‌زیف قادری، ئه‌ندامی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وه‌کوو یه‌که‌م به‌شداربووی وێبیناره‌که سه‌ره‌تای قسه‌کانی وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌وڵه‌کانی ناوه‌ندی ''مێراو" له‌مه‌ڕ کۆکردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کان و هه‌روه‌ها به‌شداریی هێزه سیاسییه‌کان، دواتر باسێکی گشتیی له ڕووداوه‌کانی جیهان و ناوچه‌که له دوای هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل و شه‌ڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا و ئاڵۆزییه‌کانی سووریه کرد.
محه‌ممه‌دنه‌زیف قادری له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به پێویستیی هه‌وڵدان بۆ ئه‌م خاڵانه کرد:
١ـ پێناسه‌کردنی کوردستانی ئێران وه‌کوو یه‌که‌یه‌کی جوغرافیایی به تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی، زمانی و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییه‌کانییه‌وه
٢ـ هاوڕابوون له سه‌ر ڕوانگه‌ی لایه‌نه‌کان به‌نیسبه‌ت ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وه‌کوو کێشه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی و جێگره‌وه‌ی به سیسته‌مێکی دێموکرات، سێکۆلار و فیدڕاڵ
٣ـ ده‌روه‌ستبوون به بنه‌ماکانی هه‌رجۆره هاوپه‌یمانی یان هاوکارییه‌ک
٤ـ وه‌لانانی کێشه ته‌شکیلاتی و ڕێکخراوه‌ییه‌کان بۆ گوتارێک له‌سه‌ر بنه‌مای پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و زه‌قکردنه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌کان بۆ گه‌یشتن به یه‌کگرتوویی سیاسی
٥ـ به‌شدارکردنی که‌سایه‌تییه سیاسی، ئاکادمیک، ئه‌ده‌بی و چالاکانی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌و یه‌کگوتارییه
٦ـ گرنگیدان به ژنان، لاوان له‌و پڕۆسه‌دا وه‌کوو زه‌رووره‌تێکی سیاسی و زیندووهێشتنه‌وه‌ی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی
٧ـ یه‌کگوتاری له ئاستی پرسه سیاسی و دیپلۆماسییه‌کاندا و داکۆکی له مافی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌کان
٨ـ هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان له که باوه‌ڕیان به دێموکراسی و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لانی ئێران هه‌یه
٩ـ پشتبه‌ستن به هێزی مرۆیی نێوخۆی وڵات و هه‌وڵدان بۆ به‌شداریی هه‌موو چین و توێژ و کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌کان.
لە درێژەی وێبینارەکەدا به‌ڕێز کاکۆ عه‌لیار، وێڕای باسکردنی له دۆخی ناوچه‌که باسی له به‌رنامه‌داڕێژی و ئاماده‌کردنی زه‌مینه‌ی کاری هاوبه‌ش کرد.
دواتر به‌ڕێز حه‌سه‌ن ڕهحمانپهنا به ئاماژه‌دان به دۆخی جیهان و ناوچه‌که و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕێژیمی تێچه‌قیوه باسی له‌وه کرد وه‌کوو کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیست گه‌ڵاڵه‌یه‌کیان ئاماده کردووه کە چه‌ند خاڵێک له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها بێهرووز مه‌له‌کشا، باسی له وه‌لانانی جیاوازییه‌کان و جه‌ختکردنه‌وه له خاڵه هاوبه‌شه‌کان و پێوستیی پێداگری له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرد.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا جه‌لال خۆشکه‌لام باسی له‌وه کرد کاری هاوبه‌ش پێویستی به متمانه به یه‌کتر و فه‌رهه‌نگسازی هه‌یه و خاڵه هاوبه‌شه‌کانی زه‌ق بکه‌ینه و به‌هێزتریان بکه‌ین.
شایانی باسه خه‌لیل کانی سانانی له کاتی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌و له‌مپه‌ڕانه‌ی که پێشتر بوونه‌ته هۆی پێش‌گرتن به کاری هاوبه‌ش، وه‌لا بنێین و مافی دیاریکردنی چاره‌نووس و ستراتێژیی ڕوون بکه‌ینه پێوه‌ری کاری هاوبه‌ش و یه‌کگوتاری له داهاتوودا.
هه‌روه‌ها زاگرۆس ئه‌نده‌ریاری باسی له پێشه‌نگبوونی کورد له هه‌موو بوارێکی بزووتنه‌وه سیاسییه‌کانی به‌تایبه‌ت شۆڕشی ژینا کرد و قورسایی حیزبه‌کان له ئاستی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران‌دا ده‌توانێت نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک له هه‌موو بواره‌کاندا دروست بکات.
وێبیناره‌که له کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەک به کاتی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێ‌کرد و بۆ ماوه‌ی سێ کاتژمێر درێژه‌ی کێشا و هه‌روه‌ها به‌شداربووان له دوو خولی ١٠ و ٥ خوله‌کیدا قسه و پێشنیاری خۆیان خسته ڕوو.