که‌مپه‌ینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان له ٤٦ـه‌مین حه‌وتووی مانگرتن له خواردندا که هاوکاته له‌گه‌ڵ "ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ" به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان و "چه‌ککردنی دهسهڵاتدارانـ"ـی ڕێژیم کردەوه.
له به‌یاننامه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌دا هاتووه؛ "ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قێ ڕێکۆردداری هه‌ره به‌رچاوی پێشێلکردنی مافی مرۆڤه له جیهاندا".
ئه‌و که‌مپه‌ینه به ئاماژه‌دان به ٧٦ ساڵه‌ی ناولێنانی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه باسی له سه‌رکوته‌کانی ڕێژیم کردووه و نووسیویه‌تی: "زیاتر له ١٠٠ هه‌زار که‌س له ماوه‌ی ٤٥ ساڵی ده‌سه‌ڵاتداری ڕێژیم‌دا، له سێداره دراون، که ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٧٥ که‌س و له که‌متر له ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ٧٧٠ که‌س له سێداره دراون.
نووسه‌رانی ئه‌و بهیاننامەیە له به‌شێکی تری نووسراوه‌که‌یاندا باسیان له ئاڵوگۆڕه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی سووریه و "به‌ندیخانه ترسێنه‌ره‌کانی سووریه" کردووه و نووسیویانه: "بۆ هه‌موو خاوه‌ن ویژدان و ناوه‌نده مافی مرۆییه‌کان هۆشداریی جیدییه و ده‌بێت به‌دواداچوونی زیاتر بکرێت و بکه‌رانی ئه‌و پێشێلکارییه جینایه‌تکارانه و هه‌موو شێوازه‌کانی ئه‌شکه‌نجه، له‌سێداره‌دان، زینده‌به‌گۆڕکردن، کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ و جینایه‌ته‌کانی دیکه‌یان به بیانووی "له‌سێداره‌دانه یاساییه‌کان" وڵامده‌ر بکه‌ن که هه‌تا ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ک وڵامده‌ری ئه‌و کرده‌وانه‌ی خۆیان نین.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا باس له‌وه کراوه "وێڕای پیرۆزبایی له خه‌ڵکی ئازادبووی سووریه و به‌ندکراوه خۆڕاگره‌کان که له دوای ساڵانی زۆر له ئه‌شکه‌نجه ئێستا ئازاد بوون" و "ئه‌و ئاڵوگۆڕانه خاڵ وەرچهرخانێکه بۆ سه‌رنجی زیاتری لێکۆڵه‌رانی مافی مرۆیی و ئازادیخوازان سەبارەت بە دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دان".
هەتا ئێستا ٢٥ بەندیخانەی: نەغەدە، ورمێ، خۆی، سەڵماس، کامێران، مەریوان، بانە، سەقز، بەندیخانەکانی ئێڤین ''بەندی ژنان، بەندی ٤ و ٨ی پیاوان''، قزڵحەسار''یەکەکانی ٣ و ٤''، ناوەندی کەرەج، تاران، ئەراک، خوڕەماوا، ئەسەدئاوای ئیسفەهان، شەیبانی ئەهواز، نیزامیی شیراز، بەم، کەهنووج، مەشهەد، قائیمشەهر، لاکان، ڕەشت، ئەردەبێڵ، تەورێز و دەستگردی ئێسفەهان، پەیوەست بە کەمپەینی نا بۆ لەسێدارەدان بوون.