ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی سەرماوەز، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یۆتۆبۆری ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان پیرۆز کرا.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان کاک جەماڵ ڕەحمانی ئەندامی کۆمیتەی یۆتۆبۆری بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و باسێکی کورتی لەسەر میژووی ٢٦ی سەرماوەز وەک ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش کرد.
ناوبراو هەروەها باسی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامانی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێرانی کرد و هاوکات، لەلایەن کاک حیشمەت وەلەدبەیگی بەرپرسی کۆمیتەی
یۆتۆبۆرییەوە چەپگە گوڵی ڕێزلێنان پێشکەش بە جەلال کۆخانی، یەکێک لە کەمئەندامانی
دانیشتووی ئەو شارە کرا.
پاشان کاک ئاسۆ ساڵح، ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەرەوەی
وڵاتی حیزب، باسێکی پڕ نێوەڕۆکی لە سێ تەوەردا پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە:
گرینگیی ڕێزگرتن لە پێشمەرگە، لــە جیهانــی مۆدێڕندا کۆمەڵگاکان ڕێز و متمانــەی تایبەتیــان بۆ ئەو کەســانە هەیە کە ڕۆڵی سەربازی و توانای بەڕێوەبەرییان هەیە و لە هەندێک قۆناخی هەستیاری وڵاتەکەیاندا وەک باشترین بــژاردە بــۆ ڕێبــەری کۆمەڵــگا دێنــە ئەژمــار.
توخمی سیاسەت لە کوردستان، مانەوەی کورد وەک نەتەوە هەتا ئێستا بەستراوی دوو چەمک بووە: شاخ و پێشمەرگە.
دیالێکتیکی خۆویستی و فیداکاریی لە خەباتماندا. پێشمەرگە، هەر چۆن لە وشەکەشدا دیارە، واتە هێمای فیداکاری. فیداکاری ئەگەر لە بیر کرا، "خۆویستی" جێگای دەگرێتەوە. خۆویستی واتە لە بیرکردنی ڕابردوومان، ئەو بایەخانەی لە پێناویاندا پێمان نابووە نێو مەیدانی خەبات.
لە بڕگەیەکی دیکەدا بەڕێزان کاک مەحیەددین خان ئەحمەدی، جەلال کۆخانی، کاک ناسر فەتاحی و کاک کەریم حاجی ڕەسووڵی(ماموستا زێڕە) بە گێڕانەوەی چەند بیرەورییەکی خۆشی دەورانی پیشمەرگایەتی ڕێوڕەسمەکەیان دۆڵەمەندتر کرد.
دوایین بڕگەی ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی کوردەواری کۆتایی پێ هات.