دادگای پێداچوونەوەی ئێسفەهان بە پشتڕاستکردنەوەی سزای سەرەتایی بۆ سێزدە ژنی بەهایی، سزای زیندانیکردن، پێبژاردنی جریمە، زەوتکردنی مافە کۆمەڵایەتییەکان و قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی بەسەردا سەپاندوون و سزای پێبژاردنی پەنجا میلیۆن تمەن سزای نەختیی بەسەر دوو کەسی دیکەدا سەپاندووە.
هەر یەک لەو ژنانە سزای پێنج ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی سزای نەختیی پەنجا میلیۆن تمەنیان بەسەردا سەپێندراوە و وەک سزایەکی زیادە سزای پێنج ساڵ زەوتکردنی مافە کۆمەڵایەتییەکان و دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە وڵاتییان بۆ دەرچووە.
ئەو پانزە هاووڵاتییە بەهایییە لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ئێسفەهان بە تۆمەتی بەشداریکردن لە چالاکی و پڕوپاگندە و پەروەردەیکردنی خەڵک بە پێچەوانەی یاسای ئیسلام سەرجەم ٧٥ ساڵ زیندان و پێبژاردنی سزای نەختی و زەوتکردنی مافە کۆمەڵایەتییەکان و قەدەغەبوونی چوونەدەرەوە لە وڵاتیان بەسەردا سەپاوە.
سزادانی ئەو ١٥ ژنە بەهایییە لەحاڵێکدا بوو کە پارلەمانی ئورووپا بە دەرکردنی بڕیارێک سەرکوتی بەهاییەکان و بەتایبەت ژنانی بەهایی شەرمزار کرد.
بە وتەی ئەوان ژنانی بەهایی لە ئێران بە هۆی ژن بوون و بەهایی بوون تووشی دوو جار چەوساندنەوە دەبن.