ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، کۆمیتەی ئۆرێبرووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێوڕەسمێکی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان پێک هێنا.
خاتوو ئارەزوو حوسێنی بە خێرهاتنی بەشدارانی ڕێوڕەسمەکەی کرد و رێوڕيسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب لەلایەن کاک عومەر گەردی و کاک قادر قوربانییەوە و ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گێانی پاکی شەهیدانی کوردستا دەستی پێ کرد.
کاک کەریم بابەکری بەرپرسی کومیتەی ئۆرێبروو باسێکی لە سەر ڕوژی پێشمەرگە لە پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
دواتر سروودی پێشمەرگە لەلایەن کاک قادر قوربانی و کاک عومەر گەردییەوە پێشکەش کرا.
لە میانەی رێوڕيسمەکەدا، بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامانی حیزب چەپکە گوڵێک پێشکەشی کاک ئەشرەف کەرەمی، کەمئەندامی حیزب کرا.
پەیامی پارتی دێموکراتی کوردستان لێژنەی ئۆریبروو لەلایەن کاک ماجد نووری و پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو شوعلە قادرییەوە خوێندرانەوە.
بەشی دووهەمی بەرنامەکە بۆ بەشی هونەری تەرخان کرابوو، کە هونەرمەندان کاک عومەر گەردی و کاک قادر قوربانی و کاک فریاد گرون، بە پێشکەشکردنی چەند سروودی شۆڕشگێڕی و گۆرانی بەرنامەکەیان زیاتر ڕازاندەوە.