کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە

18:49 - 24 سەرماوەز 2724

مەسعەب سەبزواری کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار ببوو، بە هۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، مەسعەب سەبزواری کۆڵبەری خەڵکی گوندی "قشڵاق" سەر بە شاری شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر کە لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بریندار کرابوو، بە هۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی بەشی ئای سی یووی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کرا.