
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز، لە شاری تورکو لە وڵاتی فینلاند ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بهڕێوه چوو و ڕێز لەو ڕۆژە پیرۆزە گیرا.
ڕێوڕەسمهکه بە سروودی نەتەوایهتی "ئەی ڕەقیب" و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگردن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر لهلایهن پێشکهشکارانی ڕێوڕهسمهکهوه بهخێرهاتنی بهشداربووان کرا و چەند پارچه شێعرێک خوێندرانەوە.
پاشان پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە فینلاند لەلایەن سارا ئیبراهیمی خوێندرایەوە، لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتبوو:
له هەلومەرجێکدا یادی ڕۆژی پێشمەرگه و ئاڵا دەکەینەوه که ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەروا مەیدانی ململانێی ناوچەیی، جیهانیی، دەوڵەتان و هیزە جۆر بە جۆرەکانە، خەریکە ناوچەکە بەرەو ئاڵوگۆڕی گەورە دەبن، بە هۆی ئەوەی کوردستان لەو ناوچەیە هەڵکەوتووە بۆیە لەو ئاڵوگۆڕانە بەدەر نییە، بە ڕوانینێکی سەرپێیی بۆمان دەردەکەوێ شەپۆلی ئەو ئاڵوگۆڕانە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر چارەنووسی سیاسیی کورد لە ناوچەکەدا دەبێ، بۆیە لەو هەلومەرجە تایبەتەدا ئەرکی سەر شانی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردە کە ئامادەییان هەبێ بۆ سوودوەرگرتن لەو دەرفەتانەی دێنە پێش، هەڵومەرجەکە لەبەرچاو بگرن و بە یەکڕیزی و یەکگرتویی لە بەرژەوەندی گەیشتن بە مافەکانی نەتەوەی کورد کەڵکی پێویستی لێ وەربگرن.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکدا پەیامی یەکیەتیی ژنان لەلایەن خاتوو شیرین مەحموودزادە خوێندرایەوە.
نوێنەری پارتی سۆسیالیستی فینلاند میکا ماسکۆڵا بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوو چەند وشەیەکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی پارتەکەی بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵا بە بەشداربووان ڕاگەیاند.
ئەو ڕێکخراو و لایەنانەی کورد لە فینلاند پەیامی پیرۆزباییان ناردبوو، بریتی بوون لە:
پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، ناوەندی کۆمەڵگای دێموکراتیکی کورد، ئەنجومەنەی زیندانییانی سیاسی.
نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکە بە پەخشان و شیعر لەلایەن خاتوو نەشمیل ڕەحیمپوور و ئاوارە یووسفییەوە رازێندرابوویەوە.
دوایین بهشی ڕێوڕهسمهکه به شایی و ههڵپهڕکێی بهشداربووان کۆتایی پێ هات.