کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوید/ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان

20:56 - 26 سەرماوەز 2724

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ( ١٤ی دێسامبری ٢٠٢٤ ) بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان وەک هێمایەکی نەتەوەیی، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەلایەن کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و فێدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید، لە شاری ستۆکهۆڵم پێکهات.

لەو کۆبوونەوەیەدا، هاوڕێ نیشتمان عەزیزی بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکان لە   کۆمیتەی گشتیی سویدی حیزب، وێڕای هەیئەتێکی کۆمیتەی ستۆکهۆلم بەشدار بوون، کە بریتی بوون لە بەڕێزان : ‎ماپەرە قەرەگولی، ‎ئەمین ڕەشیدی، ‎عەلی عەزیزی، سیاوەش قەویپەنج  و ‎سلێمان قەلەندەری.

‎هەیئەتی حیزب چالاکانە لە باسەکاندا بەشدار بوون و هاوڕێ ئەمین ڕەشیدی باسێکی گشتیی لەسەر ئاڵای کوردستان پێشکەش کرد.

بەڕێزیان لە وتەکانیدا، باسی لەوە کرد کە سەرچاوەی ئاڵا و هەڵدران و بەڕەسمیکردنی دەگەرێتەوە بۆ کۆماری کوردستان کە وەک شانازییەکی گەورە بۆ حیزبی دێموکرات، وەک دامەزرێنەری کۆماری کوردستان، دەمێنێتەوە.

دوای باسێکی پڕ نێوەرۆک لەو بارەوە لە سەر ئاڵا و نەخشی لە ژیانی سیاسیی وڵاتاندا، ئەوەشی بیر خستەوە کە ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی پێشمەرگە ناودێر کراوە کە کۆتایی دوا ئاسەواری ئیستبداد بووە لە بەشێکی کوردستاندا.

پێکهێنەرانی کۆبوونەوەکە، لەسەر گرینگیی ڕۆژی ئاڵا و شوێندانانی لە سەر بیر و هزری نەتەوەی کورد کۆک بوون و، تێکڕا لەسەر پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان پێداگرییان کرد.

 ‎لە درێژەی باس و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕادا، بەشداران لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە ئاڵای کوردستان وەک دەستکەوتی کۆماری کوردستان، بۆتە هێمای هاوبەشی کورد.