کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارلستاد/ جێژنی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەرێوەچوو

00:06 - 27 سەرماوەز 2724

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣، ( ١٤ی دێسامبری ٢٠٢٤)، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ڕێزگرتن لە ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پیرۆزی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان لەلایەن بەڕێوەبەر و پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە دڵشاد محەممەدییەوە پارچە شێعرێک خوێندرایەوە و بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا.

پەیامی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ بەرزنرخاندنی ئەم ڕۆژە لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی شاری کارلستاد لە وڵاتی سوید هاوڕێ ساڵح پاڵانییەوە خوێندرایەوە.

پاشان بە گۆرانی بە بەشداربوونی: ژەنیار بێهزاد حسەینی، گۆرانیبێژ حەمزە سەفەری و ژووبین مورادی سێ هونەرمەندی کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید بە گۆرانی و مۆسیقا کۆڕەکەیان ڕازاندەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا شێعرێک بە ناوی "بە خوێنم ناوت ئەنووسم" لەلایەن ئەندامی کۆمیتە هاوڕێ جەزا شابازییەوە پێشکەش کرا.

هەروەها لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا لەلایەن دوو بەشداربووی جێژنەکە بە ناوەکانی هاوڕێ "موحەممەد جاف (پاڵانی)" و هاوڕێ "کلسووم بەرزەکاو" دوو شێعر تایبەت بەو بۆنەوە پێشکەش کران.