دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٦ی دێسامبری ٢٠٢٤) بە میوانداریی كۆمەڵەی كۆمكار لە شاری کۆڵن، رێوڕيسمێک بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوە چوو.
لە دەسپێكدا بەڕێز دوکتور ئیبراهیم مەحمود کەسایەتیی ناوداری کورد لە ڕۆژاوای کوردستان لە سەر مێژووی ئاڵای کوردستان لە کۆنەوە تا ئێستا وتارێكی پێشكەش كرد و یادی ئەو ڕۆژەی بەرز ڕاگرت.
هاوڕێ سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی ئاڵمان، بە هاوڕێیەتی بەختیار قوربانی و ئیبراهیم محەممەدپوور بەشداری ئەو سێمینارە بوون.
کاک سوڵتان لەسەر ئاڵا و سروودی ئەی ڕەقیب و کۆماری کوردستان چەند وتەیەکی پێشكەش كرد و کۆڕەکە تا ئێوارە بەردەوام بوو.