که‌مپه‌ینی "سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان" بڵاوی کرده‌وه که به‌ندکراوانی به‌ندیخانه‌ی ته‌به‌س و خورینی وه‌رامین له دووتوێی دوو نامه‌ی جیاجیادا په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به‌و که‌مپه‌ینه ڕاگه‌یاندووه و هه‌موو حه‌فته‌یەک له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له دژی سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندکراوان، مان له خواردن ده‌گرن.
ئه‌و که‌مپه‌ینه له به‌یاننامه‌ی خۆیاندا ئاماژه‌یان به په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی ئاماری له‌سێداره‌دراوان له چه‌ند مانگی ڕابردوودا کردووە و داوایان له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران کردووه هه‌تا به توانایی ده‌سپێشخه‌ری و به‌رخۆدان له‌هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی ڕێژیم، ببنه یارمه‌تیدەری به‌ندکراوانی مه‌حکووم به ئێعدام و هاواری ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وان بگه‌یه‌ننه گوێی هه‌موو جیهان.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌دا باسیان له دۆخی کاره‌ساتباری دوو به‌ندکراو به ناوه‌کانی: ''محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته، سامان محه‌ممه‌دی خیاره" له به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌سار کردووە که مه‌ترسی جێبه‌جێکرانی سزای له‌سێداره‌یان له سه‌ره.
جێگای باسه چالاکانی ئه‌و که‌مپه‌ینه له سه‌ر خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ماشینی له‌سێداره‌دانی حکوومه‌تی وه‌کوو ئه‌رکێکی مرۆیی پێداگرییان کردووه و وتوویانه: "کۆتایی ئه‌و سزا دژه مرۆییانه‌یه زۆر نزیکه".
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و به‌یاننامەیە‌دا هاتووه: "هه‌روه‌ها که ده‌بینین له مانگه‌کانی ڕابردوودا ئاماری له‌سێداره‌دراوان به‌و په‌ڕی خۆی گه‌یشتووه و ڕێژیمی جینایه‌تکاری ئێران له هه‌ر ده‌رفه‌تێک که‌ڵک وه‌رده‌گرێت هه‌تا گیانی مرۆڤه‌کان بستێنێت".
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌دا ئاماژه به له‌سێداره‌دانی چه‌ند به‌ندکراوی به‌لووچ کراوه و له‌و باره‌وه نووسیویانه: "خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی به‌لووچستان له هه‌موو خزمه‌تگوزاری و ئیمکاناتێک بێ‌به‌شن و زوڵم و سته‌می چه‌ند قاتیان له سه‌ره له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی ڕابردوودا لانیکه‌م ١٠ به‌ندکراوی به‌لووچ له سێداره دراون".
ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی "سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ له‌سێداره‌دان" له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی 27ی سه‌رماوه‌زدا، 47ـه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتن له خواردنیان ڕاگه‌یاند و به په‌یوه‌ستبوونی ئه‌و 2 به‌ندیخانه به‌و که‌مپه‌ینه کۆی به‌ندیخانه‌کانی په‌یوه‌ستبوو به‌و که‌مپه‌ینه گه‌یشته 27 به‌ندیخانه.
هەتا ئێستا 27 بەندیخانەی: نەغەدە، ورمێ. خۆی، سەڵماس، کامیاران، مەریوان، بانە، سەقز، بەندیخانەکانی ئێڤین ''بەندی ژنان، بەندی ٤ و ٨ی پیاوان''، قزڵحەسار''یەکەکانی ٣ و ٤''، ناوەندی کەرەج، تاران، ئەراک، خوڕەماوا، ئەسەدئاوای ئیسفەهان، شیبانی ئەهواز، نیزامیی شیراز، بەم، کەهنووج، مەشهەد، قائیمشەهر، لاکان، ڕەشت، ئەردربێڵ، تەورێز، ته‌به‌س، خوورینی وه‌رامین و دەستگردی ئیسفەهان، پەیوەست بوونە بە کەمپەینی سێشه‌ممه‌کانی نا بۆ لەسێدارەدان.