ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەز، لەلایەن فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە دانمارک و بە بەشداریی بەرچاوی کوردەکانی نیشتەجێی ئەم وڵاتە، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە کۆپێنهاگ بەڕێوە چوو.
ئەحمەد ڕەحمانی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە ئێرانی و کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی فێدراسیۆن بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە بوو و بە گەرمی پێشوازی لێ کرا.
ساڵانە وەکوو نەریتێک لەلایەن فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە دانمارک و بە پێشوازیی کوردەکانی نیشتەجێی ئەم وڵاتە، یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەکرێتەوە.