ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز، (١٨ی دێسامبری ٢٠٢٤) لە شارەوانیی پاریس بیست، ساڵڕۆژی سەد ساڵەی لەدایکبوونی دانیێل میتران کرایەوە، کە لەلایەن ئەنستیوتی کوردی پاریس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنستیوتی فەڕەنسیی هەولێر و دامەزراوەی فەرانسەی ئازاد بەڕێوە چوو.
شاندێکی حیزبی دێموکراتیش بە سەرپەرەستی کاک ئەردەڵان عەبدوڵڵاهی بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی فەرانسە، لەسەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی ئەو بەرنامەیە بەشداریی لەو ساڵڕۆژەدا کرد.
جێگای ئاماژەیە شاندی حیزب لەگەڵ چەندین کەسایەتی فەرەنسی و تێیاندا کوڕی خاتوو میتران باسی پەیوەندیی قووڵ و دۆستانەی حیزبی دێموکرات و ڕێبەری شەهیدمان د.قاسملوو و خاتوو میترانی کرد کە هەر ئەو پەیوەندییەش بوو بە هۆکارێک کە خاتوو میتران دواتر لە چەندین شوێن یارمەتی کوردی پارچەکانی تری دا و لە کوردستان و کورد دانەبڕا.