ئەمڕۆ شەممە، ١ی بەفرانبار (٢١ی دێسامبری ٢٠٢٤)، کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی شۆرای ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست، لە ڕاباتی پێتەختی مەراکش دەست پێ دەکات.
هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێکهاتوو لە بەڕێزان مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و نوێنەری حیزب لە ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست، کوێستان گادانی ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی هەیئەتی بەڕێوەبەریی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکرات و و گەلاوێژ محەممەدی نوێنەری حیزب لە وڵاتی نۆروێژ لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار دەبن.
کۆبوونەوەکە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بەڕێوە دەچێت.
کوردکاناڵ دواتر وەردەکاریی زیاتری کۆبوونەوە، بە ئاگاداریی بینەرانی خۆی دەگەیەنێت.