هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئێس ئای له ژێر دروشمی "چاره‌سه‌ریی پێشکه‌وتنخوازانه و پێشه‌نگ بۆ جیهانێک که له ئاڵوگۆڕدایه"، له شاری ڕاباتی پێته‌ختی مه‌راکش کرد کە به میوانداریی حیزبی یه‌کگرتووی جه‌ماوه‌ریی هێزه سوسیالیستییه‌کانی مه‌راکش بەرێوە دەچێ.
ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ی دێسامبری ٢٠٢٤، هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکرات پێکهاتوو له به‌ڕێزان دوکتور کوێستان گادانی، ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزب و به‌رپرسی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مه‌ولوود سواره، ئه‌ندامی ڕێبه‌ری و نوێنه‌ری حیزب له ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست و گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی نوێنه‌ری حیزب له وڵاتی نۆروێژ به‌شداریی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یان کرد.
لە سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌کەدا حیزبی خانه‌خوێوه به‌خێرهاتنی میوانه‌کانی کرد و ئاماژه‌یه‌کی کورتی به ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که کرد. دواتر هه‌رکام له پێدرۆ سانچێس سه‌رۆکی ئێس ئای و سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسپانیا سه‌ره‌ڕای باسکردن له سه‌ر دۆخی جیهان به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی و پلانی داهاتووی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه کرده‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌لایه‌ن لێپرسراوی گشتیی ئێس ئایه‌وه ڕاپۆرتی کار و چالاکیی ئه‌و ڕێکخراوه له نێوان دوو کۆبوونه‌وه‌ی شۆرادا به شێوه‌ی ڤیدیۆ و دێکۆمێنت نیشان درا.
دواتر په‌یامی هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن دوکتور کوێستان گادانییه‌وه خوێندرایه‌وه.
جێگای باسه له به‌شێک له په‌یامی هه‌یئه‌تی حیزب‌دا ئاماژه به پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، بێبه‌شبوونی گه‌لی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی له خوێندن به زمانی دایکی، پرسی ژنان، سیاسه‌تی حاشالێکردنی شوناس و کولتووری نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌کان، هه‌وڵی سیستماتیک بۆ سڕینه‌وه‌ی جۆراوجۆرییه‌کان، به‌رده‌وامیی تێرۆر، له‌سێداره‌دان، سه‌رکوت، پێشێلکردنی سه‌روه‌رییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگه‌ی مووشه‌کباران و دڕۆنبارانی بنکه‌ی ئاواره سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نێو خاکی عێراقدا و هه‌روه‌ها ئاژاوه‌نانه‌وه له ناوچه‌که له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌دا هاتووه: " حیزبی دیموکرات بۆ نەهادینەکردنی دێموکراسی و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد لە ئێران قوربانییەکی زۆری داوه. ئێمە لەو پێناوەدا دوو سکرتێرمان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە تێرۆر کراون و لە وڵاتانی دراوسێی ئێران و تەنانەت لە ئورووپاشدا کراوینەتە ئامانجی تێرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه".
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا شۆرای ئێس ئای سه‌باره‌ت به چالاکردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی "پرسی کورد" له ئێنتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به به‌شداریی هه‌موو حیزبه‌کان پێک هێنا.
به‌شێکی به‌رچاو له نوێنه‌رانی حیزبه‌کانی به‌شدار له‌و کۆبوونه‌وه‌دا دیدار و چاوپێکه‌وتنیان نوێ کرده‌وه کە بریتی بوون لە:
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی یەکیەتی دێموکرات (سوریە)
لە درێژەی کۆبونەوەی شورای ئێس ئایدا سەبارەت بە چالاکردنەوەی کۆمیتەی "پرسی کورد" لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست‌دا ، کۆبونەوەیەک بە بەشداریی هەموو حیزبەکان پێک هات. لەم کۆبونەوەیەدا دوای هەڵسەنگاندنی بابەتەکان و پرس و ڕاوبۆچوونی نوێنەری هەموو حیزبەکان، بڕیار درا کە لەگەڵ ئێس ئای ئەم باسە بکرێتەوە و هەروەها لە داهاتووی نیزێكدا کۆبونەوەیەک بۆ ئەم کۆمیتەیە لە باشووری کوردستان پێک بهێندرێت.
جێگای ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەل بەشێکی بەرچاو لە نوێنەرانی حیزبەکانی بەشدار لەم کۆبونەوەیەدا دیداریان تازەکردەوە و چاوپێکەوتنیان بوو.