کتێبی "ئه‌شق و نیشتمان" له نووسینی به‌درخان چه‌تۆ حه‌سه‌ن ناسراو به به‌درخان کۆیی، شاعیری تازه‌لاوی خه‌ڵکی شاری کۆیه لە باشووری کوردستان، له خۆشه‌ویستیی دوکتور قامسلوو، حیزبی دێموکرات و خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو کرایه‌وه.
به‌درخان کۆیی شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ر و حیزب‌دۆست له‌مه‌ڕ نووسین و چاپکردنی کتێبی "ئه‌شق و نیشتمان" له لێدوانێکدا بۆ "کوردستان میدیا"، وتی: "زام و ئێشی نێشتمانم وای لێکردم هه‌وڵ بده‌م به شێعر تۆزێک باس له زامه‌کانی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌م بکه‌م".
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد: "ویستم له ڕێگه‌ی شێعره‌وه خزمه‌تێک به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌م که له ئێستادا زوڵم و سته‌مێکی زۆریان ده‌رحه‌ق ده‌کرێت و به شێعره‌کانم پشتگیری له خه‌ڵکی ستهملیکراوی ڕۆژهه‌ڵات بکه‌م و قه‌ڵغانێک بم بۆ پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی نیشتمان".
شایانی باسه "ئه‌شق و نیشتمان" یه‌که‌م کتێبی به‌درخان کۆییه.
به‌درخان چه‌تۆ حه‌سه‌ن ناسراو به به‌درخان کۆیی خه‌ڵکی شاری کۆیه‌ی باشووری کوردستانه و ته‌مه‌نی ١٩ ساڵه.