کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێکەوتنی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لەگەڵ پارتی یەكیەتی دێموكرات مەسیحی

10:25 - 23 بەفرانبار 2724

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی بەفرانبار (٩ی ی ژانویە) هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات چاوپێکەوتنێکیان لە گەڵ پارتی یەکیەتی دێموکرات مەسیحی  ئاڵمان (CDU) کرد.

پلاتفۆرمی کورد لە پێشدا وەک وەبیرهێنانەوە  باسی لە شەڕی گەلی کورد دژی تێرۆریستانی داعش کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە گەلی ئێمە لە جێگای هەموو جیهان شەڕی دژی تێرۆری کرد و دەیان هەزار شەهید و کەمئەندام بەرهەمی ئەو بەرگرییە قارەمانانەیە.

هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد دەوڵەتەکانی داگیرکەری کورد هەر جۆرە دەنگهەڵهێنان و ڕەخنە بە توندترین شێوە سەرکوت دەکەن .

نوێنەرانی پارتی یەكیەتی دێموكرات مەسیحی هەر لەو پەیوەندییەدا و بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر چەند پرسیارێکیان ئاراستەی لایەنی کوردی کرد کە هاوڕێیان بە تێر و تەسەلی وڵامیان دایەوە و دوای دەربڕینی هاودەردی، ڕۆڵی خەباتی گەلی کوردیان لە دژی تێرۆر بەرز نرخاند و هەروەها ئامادەیی خۆیان بۆ هەرجۆرە هاودەنگی و هاوکاری بە پێی توانا ڕاگەیاند.