ڕۆژی چوارشممە ٢٦ی بەفرانبار، لە شاری پاریسی وڵاتی فەرانسە خاتوونی تێکۆشەری کورد پەخشان فەلسەفی ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشانگایەکی کەلەپووری کوردی لە ئەنستیوتی کوردی پاریس کردەوە.
لە پێشانگاکەدا چەندین جلوبەرگ و کەرەستەی کوردی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و بەتاییبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان نمایش کران و خرانە بەر چاوی بینەران.
خاتوو پەخشان فەلسەفی پێشتریش لە چەندین شوێنی جیاواز چەندین پێشانگای بۆ کەلەپوور و کولتوری کوردی کردووەتەوە.
شایەنی باسە کە ئەم پێشانگایە لەلایەن ئەنستیوتی کوردی پاریس بۆ خاتوو پەخشان ڕێک خرابوو.
هەر لەم پەیوەندییەدا بەشی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز کانی جەهانگیری سەردانی ئەم پێشانگا کەلەپوورییەی کرد و ڕێز و پێزانینی خۆیان بۆ خاتوو پەخشان لە بابەت ئەو هەوڵ و خزمەتەی کە بۆ ناساندنی کولتور و کەلەپووری کوردی دەیدات، دەربڕی.