کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاری لە وڵاتی نۆروێژ

13:48 - 28 بەفرانبار 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ بەفرانبار (١٤ی ژانویەی ٢٠٢٤) کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاری بە بەشداریی نۆێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی ئەندام لەم ناوەندە بە شێوی ڕاستەوخۆ لە ناوەندی قازی بەڕێوە چوو.

کۆبوونەوە بە خۆلەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بەخێرهێنانی ئامادەبووان لەلایەن بەرپرسی دەورەیی کۆمێتەی هاوکاری، فارووق عەباسییەوە دەستی پێ کرد.  پاشان هەرکام لە نۆێنەرانی حیزبەکان باسێکی کورتیان لە سەر دوایین پێشهاتەکانی ئێستای کوردستان پێشکەش کرد و دواتر پێداچوونەوە بەسەر بەرنامە و پەیڕەوی کۆمیتەی هاوکاریدا کرا و بەرپرسی دەورەیی بۆ شەش مانگی داهاتوو هەڵبژێردرا.  قادر ڕەسووڵی بەرپرسی بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان بە نۆێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بوو. 

لەم کۆبوونەوەیەدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیشی کردووە و لایەنەکانی دیکەش بە شێوەی ئۆنلاین بەشدارییان کردووە.

پێویستە بگوترێ کۆمێتەی هاوکاری پێکهاتووە لەم چەند حیزب و ڕێکخراوانە:

١ - حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

 ٢ - پارتی دێموکراتی کوردستان

 ٣- پارتیا دێموکراتا کوردستانا باکوور

 ٤- پارتی ئازادی کوردستان ڕۆژهەڵات

 ٥-  ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان

 ٦- کۆمەڵەی زحمەتکێشانی کوردستان

 ٧-  پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریا

 ٨-  پارتی سەربەستی کوردستان

 ٩ - پارتیا وڵاتپارێزی کوردستان باکوور

 ١٠ - یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان