ژمارەیەک لە ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، سەبارەت بە شەپۆلی بەربڵاوی دەسبەسەرکرانەکان لە ئەهواز ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئێمە ڕێکخراوەکانی واژۆکەر، نیگەرانیی قووڵی خۆمان لەمەڕ شەپۆلی بەربڵاوی دەسبەسەرکرانەکانی ئەم دوواییانە لە هەرێمی ئەهواز(خووزستان) ڕادەگەیەنین. لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی، شاعێران و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بێ ڕەچاوکردنی ڕەوتی دادڕەسیی دادپوەروەرانە دەسبەسەر کراون.
واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەیە ڕایانگەیاندووە کە ئەم هەوڵە هاوکات بووە کە لەگەڵ هێرشی توندوتیژانە بۆ سەر ماڵەکان، هەڕەشە لە بنەماڵەکان و دەستداگرتن بەسەر کەلوپەلە کەسییەکانیاندا. ڕاگواستنی دەسبەسەرکراوان بۆ شوێنی نادیار و دەسپێڕانەگەیشتن بە زانیاری سەبارەت بە دۆخیان، مەترسیی ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی خراپ زۆرتر دەکاتەوە. ئەم سەرکوتانە، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییە کە ئازادیی ڕادەربڕین، مافی کۆبوونەوەی هێمنانە و بەهرەمەندبوون لە دادڕەسیی دادپەروەرانە گەرەنتی دەکات.
ئەوان رایانگەیاندووە کە دەسبەسەرکرانەکانی ئەم دوواییانە بەشێک لە سیاسەتی سەرکوتکارانەیە کە بە ئامانجی لاوازکردنی شوناسی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سیاسیی خەڵكی عەرەبی هەرێمی ئەهواز پەیڕەو دەکرێت و مافی بنەڕەتیی ئەوان بە شێوەی سیستماتیک پێشێل دەکات.
لە کۆتاییشدا ڕایانگەیاندووە: داوا لە ناوەندە مافی مرۆییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە دەسبەجێ کارێک بکات و خوازیاری ئازادیی خێرا و بێمەرجی دەسبەسەرکراوان بێت. ئێمە داوا لە میدیاکان و چالاکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە ئەم هەوڵە نامرۆڤانەیە بە دێکۆمێنت بکەن و بیروڕای گشتیی جیهان سەبارەت بەم قەیرانە وشیار بکەنەوە. گەیاندنی زانیاریی ورد و بەردەوام دەتوانێ یارمەتیدەری ئاشکرابوونی ئەم پیشێلکارییانە و کۆتاییهێنان بە سیاسەتە سەرکوتکارانەکان بێت.
واژۆکەران:
۱ - بونیادی عەبدلڕەحمان بروومەند
٢- ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز
٣- ئەنجومەنی بەرگری لە مافی مرۆڤی ئازەربایجانییەکان لە ئێران
٤- هەموو مافی مرۆڤ بۆ هەمووان لە ئێران
٥- گرووپی مافی مرۆڤی بەلووچستان
٦-کانوونی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ
٧-کەمپەینی چالاکانی بەلووچ
٨- پێکەوە دژی سزای لەسێدارەدان
٩- تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان
١٠ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ
١١- ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا
١٢ ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا (پێن)
١٣- بونیادی سیامەک پوورزەند
١٤- یەکگرتوویی بۆ ئێران