حامید ڕه‌زایی هاووڵاتیی خه‌ڵکی گوندی "بانی ساکان" سه‌ر به سه‌لاسی باوه‌جانی و ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک له سه‌ر کوژرانی به‌ناو دادوه‌ره‌کانی ڕێژیم له هه‌ژماری خۆی له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و دوای ئه‌شکه‌نجه و ئازارێکی زۆر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرا.
به پێی هه‌واڵێک که ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا" بڵاوی کردووه‌ته‌وه، حامید ڕه‌زایی که له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له ڕێگای جوانڕۆ بووه، له پێش چاوی دایک و خوشکییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه به شێوه‌ی توندوتیژانه ده‌سبه‌سه‌رکرا و بۆ گرتنگه‌ی حیفازه‌تی ئیتلاعاتی ڕێژیم له‌و ناوچه‌یه گوازرایەوە.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئەم هاووڵاتییە له دوای ده‌سبه‌سه‌رکرانی دووباره به شێوه‌یه‌ک ئه‌شکه‌نجه کراوه که توانای قسه‌کردنی نه‌ماوه و دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی ڕاگوێزراوه.
شایانی باسه ده‌سبه‌سه‌رکرانی ئه‌و هاووڵاتییه به‌بێ نیشاندانی حوکمی یاسایی بووه و هه‌روه‌ها موبایله‌که‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.