کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی سویس

17:51 - 30 بەفرانبار 2724

ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانبار(١٨ی ژانویەی ٢٠٢٤)، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی بە بەشداریی بەرفەراوانی هەموو ئەندامان و لایەنگران و کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لەم وڵاتە بەڕێوە برد.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی پێشەوا قازی محەممەد و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لەلایەن پێشکەشکاری بەرنامەکە خاتوو مریەم سەفەری دەستی پێ کرد.

دوای پیشاندانی ڤیدیۆکلیپی سوێندی پێشەوا قازی، پەیامی پیرۆزبایی ئەم یادە مەزنە لەلایەن خاتوو چیمەن بارام میرزا بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سویس پێشکەش کرا.

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکە کورتەیەک لە ژیاننامەی خاتوو سیلڤیا گاراما دۆستی دێرینی حیزب و ئەندامی یەکیەتیی ژنان لە سویس بە زمانی ئاڵمانی لەلایەن ئاوێستا سەفەری و هاوکات بە پیشاندانی ڤیدیۆکلیپ بە کوردی پێشکەش کرا.

کۆمەڵێک پەیام و برووسكەی پیرۆزبایی لەلایەن حیزب و ڕێکخراوەکان بەم بۆنەوە بەدەستی کۆمیتە گەیشتبوون کە بریتی بوون لە:

 پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە

یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە سویس                                                  

 کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان                                    

حیزبی شیوعی کوردستان  

پارتی سوسیالیستی کوردستان  

یەکینەکانی پاراستنی گەل ( یە پە گە )

 سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

 سازمانی موجاهێدینی خەلق

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی کولتووریی کورد لە سویس

ڕێوڕەسمەکە لەلایەن هونەرمەندان کاک شۆڕش بۆکانی و کاک ڕافا و بە هاوکاریی گرووپی مووزیک کاک حەمید ڕەسووڵی بە کیبۆرد و کاک وەفا کاکێلی بە ڤیۆڵۆن و هەروەها بە شایی و هەڵپەڕکێ لەلایەن بەشداربووانەوە کۆتایی پێ هات .