
دوابەدوای بانگهێشتی فەرمیی حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان، مستەفا قازیزادە بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئاڵمان، بەشداریی لە کۆنفرانسی ئەو حیزبە لە شاری بێرلین کرد.
کۆنفرانسەکە بە مەبەستی کەمپەینی هەڵبژاردنی پارلەمانی نوێی ئاڵمان لە ڕۆژی ٢٣/٢/٢٠٢٥ پێک هات
مستەفا قازیزادە لەمبارەوە رایگەیاند: دەوڵەتی ئێستا بە بە بەرپرسایەتیی ئەو حیزبە وەک هێزی سەرەکی لەو دواییانەدا تووشی قەیرانی متمانە هات. دەوڵەت کە لە هاوپەیمانیی سێ حیزب پێک هاتووە لە دوای نەهێنانەوەی دەنگی متمانە، هەڵدەوەشێتەوە و هەڵبژاردنی تازە لە مانگی دوو دێتە ئاراوە.
نوێنەری حیزب لە پەراوێزی ئەو ڕێوڕەسمەدا سەبارەت بەوەی کە سپای پاسداران بخرێتە نێو لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان، قسە و باسی لەگەڵ وەزیری بەرگری و دوو پارلەمانتار هەبوو.