کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سویس/ پێشکەشکردنی پڕۆژەیەک بۆ پێکهێنانی ناوەندێکی هاوکاری لەلایەن بەشی پەیوەندییە کوردستانی و ئێرانییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

16:59 - 1 رێبەندان 2724

بەرپرسی بەشی پەیوەندییە کوردستانی و ئێرانییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێز کاک فەرەیدون حوسێنی لەسەر داوای کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سویس پڕۆژەیەکی بۆ پێکهێنانی ناوەندێکی هاوکاری پێشکەش بە هەموو حیزب و لایەنە کوردستانیەکان لە وڵاتی سویس کرد.

دوای ڕاوێژ و دانیشتن لەگەل هەموو حیزب و لایەنە کوردستانییەکان بڕیار درا ڕێکەوتی ١ی فێورییە دانیشتنێک پێک بهێنرێت و بڕیار لەسەر دامەزراندنی ناوەندی هاوکاری بۆ هاواهەنگیی زیاتر و هاوفکری هەمەلایەنە لە کاتە هەستیار و گرینگەکان بۆ کاری هاوبەش و ڕێکخستن و پێشبردنی دۆزی ڕەوای کورد لە وڵاتی سویس بدرێت.

هەموو حیزب و لایەنەکان ئەم پڕۆژەیان لا پەسەند بوو و بە دەسپێشخەریەکی گرنگیان بۆ یەکگرتوویی کورد لەم وڵاتە زانی.

پێویست بە ئاماژەیە ئەم حیزبانە کە ئاماژە بە ناوەکانیان دراوە بەشدارن لە پێکهێنانی ناوەندەکە:

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی دێموکراتی کوردستان

یەكیەتیی نیشتمانی کوردستان

حیزبی شیوعی كوردستان

پارتی سوسیالیست پ س ك

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران