کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی گوشارەکان بۆ سەر کەمینە ئاینییەکان/ ده‌سبه‌سه‌رکرانی ١١ ژنی به‌هایی له‌ ئێسفه‌هان

12:30 - 8 رێبەندان 2724

 

١١ ژنی به‌هایی به‌ ناوه‌کانی ڕۆیا ئازادخۆش، شووڕه‌نگیز به‌هامین، نه‌سرین خادمی، مه‌ریه‌م خۆرسه‌ندی، بوشرا موته‌هه‌ر، موژگان پوورشه‌فیع، فیرووزه‌ ڕاستینژاد، سانا ڕاسته‌، سارا شه‌کیب، ئازیتا ڕێزوانیخا و فه‌رخونده‌ ڕێزوانپه‌ی له‌ ئێسفه‌هان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتگک‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کراون.

 ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندان، ئه‌و ١١ ژ‌نه‌ به‌هاییه‌ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی سزای به‌ندکرانیان ده‌سبه‌سه‌ر کران و بۆ به‌ندیخانه‌ی ده‌وڵه‌تاوای ئێسفه‌هان ڕاگوێزران.

به‌پێی زانیارییه‌کان له‌ هه‌وڵێکی توندوتیژانه‌دا هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم ئه‌و ١٠ ژنه‌ به‌هاییه‌یان له‌ به‌هارستانی ئێسفه‌هان و ژنێکی دیکه‌شیان له‌ گوندی "قه‌ره‌" له‌ پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ یان حوکمی یاسایی ده‌سبه‌سه‌ر کردووه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌و ژنانه‌ له‌لایه‌ن به‌ناو دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ڕێژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی چالاکیی په‌روه‌رده‌یی، هه‌رکامیان به‌ ٥ ساڵ به‌ندکران و سزای دیکه‌وه‌‌ حوکمیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا په‌دیده‌ سابتی، وته‌بێژی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی به‌هاییه‌کان به ‌ئاماژه‌دان به‌ دانیشتنی ده‌وره‌یی مافی مرۆڤی ئێران وتی: "زیاتر له‌ ١٠ وڵات به‌تایبه‌ت به‌چڕی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی به‌هاییه‌کانی ئێران به‌هۆی پێشێلکردنی مافه‌کانیان، ڕێژیمی ئێرانیان ئیدانه‌ کرد".

شایانی باسه‌ له‌ نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا وڵاتێک وه‌کوو بێرزیلی تێدایه‌ که‌ پێوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ ڕێژیمدا هه‌یه‌.