
ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندان (٥ی ژانویەی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمی ٧٩یەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری لەندەن لە ڕۆژهەڵاتی کانادا بە بەشداریی جەماوەرێکی بەرچاو بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان لەلایەن کاک عەلی ئێسحاقی بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەوە، پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەشی ئامادەبووان کرا.
لە بڕگەی دواتردا هونەرمەندان عوسمان میروەیسی و عەدنان گوودەرزی و گرووپی هەڵپەرکی عەفرین ڕێوڕەسمەکەیان زیاتر ڕازاندەوە.
ژمارەیەک حیزب و لایەنی سیاسی پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون:
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە ڕێکخراوەی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ماڵی کورد لە تۆرینتۆ، کۆنفێدراسیۆنی ڕەوندی کوردستانی لە کانادا و حیزبی چەپی ئێران.